ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ساڵی داھاتووش بڕی ئەو نەوتەی کە ھەرێمی کوردستان دەتوانێت لە رێگەی عێراقەوە و بە نرخی سۆمۆ بیفرۆشێت وەک خۆی دەمێنێتەوە کە ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە.

وتیشی، عێراق لە ئێستادا رۆژانە سێ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت  دەفرۆشێت و ئامانجیشیان ئەوەیە سەرەتای ساڵی داھاتوو ئەم بڕە بگەیەننە سێ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل کە رێکخراوی ئۆپیک بۆی دیاری کردوون.لەبارەی نرخی نەوتیشەوە ئیحسان عەبدولجەبار دەڵێت، ئۆپیک نایەوێت نرخی نەوت بەرز یان نزم بکاتەوە بەڵکو دەیەوێت جێگیری بکات.