بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سەڵاحەدین سەردانی مەسعود بارزانی کرد
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی
لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی رەوشی گشتی و پرسە ھەنووکەییەکان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عێراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کرا و گرنگی یەک گوتاری کورد لە بەغداد بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دوپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی.