logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سلێمانی دەنگی هەموو شارەكانی هەرێم و كەركوك بووە

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: سلێمانی دەنگی هەموو شارەكانی هەرێم و كەركوك بووە

کوردسات نیوز

١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

article-image

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد یادی سلێمانی

نوێترین هەواڵەکان

img
کوردستان١٠ سەعات لەمەوبەر

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: شاکارە بڵاوکراوەکانی موزەفەر کامکار جێی شانازی و سەروەریە بۆ گەلەکەمان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند موزەفەر کامکار بڵاودەکاتەوە.

دەقی پەیامەکە...

بەبیستنی هەواڵى ماڵئاوایی یەکجارەکی هونەرمەندی موزیکژەن(موزەفەر کامکار)، زۆر غەمباربووم.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادەی کۆچکردوو و هونەرمەندان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم، خواى گەورە سەبرو ئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمانبێت.

ئەزموون و بەهرەی پەنجا ساڵەی موزەفەر کامکار لەژەنینی کلارنێت و کارکردنی لەگەڵ گەورە هونەرمەندانی کورد. لەرۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت شاکارە بڵاوکراوەکانی لەتەلەفزیۆنەکانی تاران و سنە و رادیۆی کرماشان جێی شانازی و سەروەرییە بۆ گەلەکەمان.

 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان١٢ سەعات لەمەوبەر

وەزیری بەرگری بەریتانیا: کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئالاسکا رەنگە ببێت بە یەکەم هەنگاو بۆ راگرتنی جەنگی ئۆکراین

وەزیری بەرگری بەریتانیا کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و روسیا بە هەنگاوێکی سەرەتای دەبینێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە بارەی جەنگی ئۆکراینەوە.

جۆن هیڵی وەزیری بەرگری بەریتانیا راگەیاند، کۆبونەوەی لوتکەی  نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا لە ئالاسکا، رەنگە ببێت بە یەکەم هەنگاو لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە جەنگی ئۆکراین، کە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە نێوان روسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی ئامادەیە دەستوەردانی سەربازی لە ئۆکراین بکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، ئەگەر رێککەوتن لەوبارەیەوە ئەنجامبدرێت.

جۆن هیڵی جەختیشیکردەوە، وڵاتاکەی ئامادەی سەپاندنی سزا و فشاری زیاترە بۆ سەر روسیا، ئەگەر ئەنجامی کۆبونەوەکەی ئالاسکا لەلایەن ئەو وڵاتەوە ئەرێنی نەبێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان١٣ سەعات لەمەوبەر

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە پاکستان زیاتر لە 170 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە

بەهۆی باران بارینی زۆر و دروستبوونی لافاوەوە لە چەند ناوچەیەکی پاکستان، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە 170 کەس گیانیان لەدەستداوە و هێلیکۆپتەرێکی فریاگوزاریش کەوتەخوارەوە.

دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتیەکان لە پاکستان رایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی شەپۆلی باران بارینی بەهێز و دروستبوونی لافاوی لەناکاو و رۆچونی زەویەوە لە باکوریی پاکستان 110 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە هەرێمی کشمیر 67 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، زۆربەی قوربانیان لە پارێزگای خەیبەر پەختونخوای تۆمارکراون کە ناوچەیەکی شاخاوی سەختە، بەهۆیەوە 43 کەس گیانیان لەدەستداوە.

عەلی گەنداپور پارێزگاری خەیبەر پەختونخوا رایگەیاند، هێلیکۆپتەرێکی جۆری MI-17ی حکومەت، کە پێداویستی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان هەڵگرتبوو، بەهۆی خراپی کەشوهەوا لە ناوچەی پاندیالی کەوتوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە پێنج ئەندامی تیمی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستداوە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی بارانی وەرزیەوە لە پاکستان، زیاتر لە 320 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان منداڵن، بەشێکی زۆریشیان بەهۆی داڕمانی خانوو، لافاو، بەرکەوتنی تەزووی  کارەباوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.