ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوز رایگەیاند، تەنیا لە یەکەم ھەفتەی ھاتنی سەرما و سۆڵەدا خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا ٧٠٠ مێگاوات زیادیکردووە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر سەعاتەکانی پێدانی کارەبا دروست دەکات. ئومێد ئەحمەد وتیشی،   تا دوو ھەفتە لەمەوبەر بە تێکڕایی ١٩-٢٠ سەعات کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابینکراوە، بەڵام لە ئێستادا سێ سەعات کەمبوەتەوە و ناتوانرێت ئەو بڕەی پێشوو دابین بکرێت، وتیشی لە ئێستادا وەزارەت لە ھەوڵی دانانی پلانێکی نوێدایە بۆ چارەسەری کێشەی کەمبوونەوەی سەعاتەکانی پێدانی کارەبا.