لە ٢ رۆژدا ٤٣ ملیم باران لە برادۆست باریووە
کوردسات نیوز
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
سنووری برادۆست باران
کوردسات نیوز
١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
سنووری برادۆست باران
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازیکرد لە یاسر مالیکی سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی دەوڵەتی یاسا.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی سیاسی وڵات کرا و جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی سازانی نیشتمانی لەنێوان لایەنە جیاوازەکان کرایەوە، بەشێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی هەمەلایەنە لە وڵاتدا.
هەروەها باس لە رۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەران و پێویستیی ئامادەکردنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و بەشداریکردنی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە کرا بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانیان بەوپەڕی شەفافیەت و بێگەردییەوە.
یۆئاڤ گالانت وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل و یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد کە لەلایەن خێزانی بارمتەکانەوە لە ناوەڕاستی تەلئەبیب رێکخرابوو، تیایدا داوای کۆتاییهێنان بە شەڕ و رێککەوتنیان کرد بۆ ئازادکردنی ئەوانەی لە غەززە دەستبەسەرکراون.
گالانت شانبەشانی خێزانی بارمتەکان و نوێنەرەکانیان دەرکەوت و پشتیوانی خۆی بۆ داواکاری سەرەکی دووپاتکردەوە و وتی، "کۆتاییهێنان بە شەڕ لە بەرامبەر ئازادکردنی زیندانییەکاندا".
یایر لاپید بە خۆپیشاندەرانی وتووە، "ئەوەی حەماس زۆر لاواز دەکات، دیدگای ئێمەیە بۆ یەکڕیزی، هاودەنگی و بەهێزی پشتیوانی یەکترە لە ئیسرائیل".
هاوکات وەڵامی رەخنەکانی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە، کە خۆپیشاندەرانی تۆمەتبار کرد بە پشتیوانیکردن لە حەماس، ئاماژەی بەوەشکرد، "کاتێک حکومەت دژایەتی کەسوکاری رفێندراوان و خۆپیشاندەران دەکات، حەماس زۆر بەهێز دەکات".
هەزاران ئیسرائیلی بەشدارییان لە خۆپیشاندانێکی گشتیدا کرد و لە سەرانسەری کەرتە جیاوازەکاندا، رێگا گەورەکانیان داخست، لەنێویاندا رێگای قودس- تەلئەبیب، خۆپیشاندەران ئاڵای ئیسرائیلیان هەڵکرد و وێنەی بارمتەکانیان بەرزکردەوە.
پۆلیس رایگەیاند، تا نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 38 خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە، دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادان روویدا و بەشێک لە خۆپیشاندەران رێگاکانیان داخست.
لە توركیا لە راپرسییەكدا دەرکەوتووە، زیاتر لە 97%ی كورد دەخوازن بە زمانی كوردی بخوێنن.
ناوەندی توێژینەوەی كۆمەڵایەتی - سیاسی لە توركیا، راپرسییەكی بە شێوەی ئۆنلاین لە 23 شاری ئەو وڵاتە ئەنجامداوە كە نەتەوەی كورد تێیدا دەژین، لە راپرسییەكەدا دوو هەزار و 387 كەس بەشدارییانكردووە، بۆ پێوانەكردنی ئاستی بەكارهێنانی زمانی دایك، بە تایبەت ئەو زمانانەی توركی نین.
بەپێی راپرسییەكە، 97.79%ی بەشداربووان دەخوازن كە زمانی فێركارییان زمانی كوردی بێت، 23.5%ی بەشداربووان ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، بە زمانی دایكییان "زۆرباش" قسە دەكەن، 43.2% "باشە" و 16.2% "بە خراپی" قسەی پێ دەكەن.