کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەھۆی پشێوییەوە ڕاگیرا
٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسان نیوز لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لە بارەی نرخی سوتەمەنی و داواکاری مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکان بۆ دامەزراندن، پشێوی لە نێوان ژمارەیەک پەرلەمانتار و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕوویدا و دانیشتنەکە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا.
ئاماژەی بەوەشدا، پەرلەمانتاران لەسەر ئامادەنەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە دانیشتنەکە نیگەران بوون و داوایانکردووە وەزیرەکان ئامادەبن تاکو بڕیار لەسەر کێشەکان بدرێت.


