ئێران رێوشوێنی نوێی تەندروستی بۆ گەشتیاران دادەنێت
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئێران عێراق گەشتی ئاسمانی ڤیزا
ھاوکات سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ڕێکەوتنەکانی پێشووی نێوان ئێران و عێراق، ھاووڵاتییانی عێراقی دەتوانن، تەنیا بە ھەڵگرتنی پاسپۆرتی باوەڕپێکراو و ماوەبەسەرنەچووی عێراقی و بە ڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی لە سنورە ئاسمانیەکانەوە بچنەناو خاکی ئێرانەوە.
ھەروەھا"ئیرەج مەسجدی"باڵیۆزی ئێران لە بەغداد ئاماژەی بۆ ئەوەکردە، ھاووڵاتییانی ئێران دەتوانن بە فڕۆکە و بەبێ ڤێزە و بە پاسپۆرت و بەڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆڵی تەندروستی گەشت بۆ عێراق بکەن، ھاوکات رێگە بە ھاووڵاتییان عێراقیش دەدرێت بەبێ ڤیزەی چوونە ناوەوە سەردانی ئێران بکەن.



