ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی قەیرانەکان و ناسەقامگیری وڵات، تەنھا لە ماوەی ١٠ مانگی ئەمساڵدا ٣٧ ھەزار کەس ھەرێمی کوردستان و عێراقیان بە جێھێشتووە و بەرداوامیشی ھەیە، لەو ماوەیەشدا ١٠ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کۆچبەریشیان بێسەروشوێنن. بەپێی ئاماری دەزگای لوتکە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا ٦٣٣ ھەزار و ٢٧٣ کەس لە ھەرێم و عێراق کۆچیان کردووە و لە رێگەی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا ٢٦١یان گیانیان لەدەستداوە.