لە دیدارێكدا بە گرنگییەوە باس لە دۆستایەتی خزمانی برادۆستی و یەكێتی كرا و ئاماژە بەرۆڵی جوامێرانەی بنەماڵەی كەریم خان كرا كە لە قۆناغە جیاجیاكاندا پشتیوانی شۆڕش و خەباتی چەكداری بوون.
بافڵ تاڵەبانی رووی قسەكانی كردە فەیسەڵ كەریم خانی برادۆستی و پێی ڕاگەیاند بنەماڵەكەتان لای یەكێتی جێگای رێز و پێزانینە، ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردن بەدەست هاتووە جێگای شانازی هەموولایەكیان بووە و نرخاندنیش بۆ ماندووبوونتان دەكەن و ئێوە هەمیشە پێگەی تایبەتتان لای یەكێتی هەیە و هەمیشە پێكەوە دەبین بۆ خزمەتكردنی خەڵك و بوژاندنەوەی یەكێتییەكەتان كە هەمیشە پشت و پەنا بوون، و لە رۆژانی سەختدا لەگەڵمان بوون.