وەرگرتنی ڤاکسین بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان دەکرێت بە ناچاری
کوردسات نیوز
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاستی پابەندبوونی ھاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان کەمبووەتەوە و رێژەی توشبووانی کۆرۆنا لەھەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە.
وتیشی، داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و پێویستە لەشوێنە گشتییەکان رێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکرێت.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند، پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت، بەڵام بەستنی ماسک لەخوێندنگەکان ناچارییە.
ئاشکراشیکرد، تاکۆتایی ئەمساڵ دەبێت سەرجەم فەرمانبەران ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و ھەر فەرمانبەرێک ڤاکسینی کۆرۆنا وەرنەگرێت رێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لەباری مامۆستایانیشەوە جوتیار عادل وتی، دەبێت مامۆستایان تا ١ی مانگی ١٢ ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن.



