عومەر کۆچەر: بە پێی ئەنجامە نوێیەکان سەرکەوتووم
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئەمڕۆ هەینی لە چەمی شاخەسور لە سنوری شارباژێڕ، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ خنکا، بە گوێرەی زانیارییەکان تەرمەکەی براوەتە نەخۆشخانە لە قەڵاچوالان و بە مەبەستی گەشت سەردانی ئەو ناوچەیەی کردوە.
حاکم فەرهاد، قائیمقامی چوارتا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەنجێک بە ناوی ئیسماعیل لە چەمی شاخەسوری سنوری شارباژێر خنکاوە و دوای گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە لە قەڵاچوالان، رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی.
بە گوێرەی زانیاییەکانی کوردسات نیوز، گەنجەکە تەمەنی 23 ساڵە و لەگەڵ هاوڕێیەکی بۆ کات بەسەربردن سەردانی ناوچەکەی کردوە.
جێی باسە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی لایەنی پەیوەندیدار بە هاووڵاتیان، روداوەکانی خنکان روو لە زیاد بوون و ئەمڕۆش گەنجێکی تر بە ناوی بـەڵێـن کـامیل، کە دانیشتوی بازیان بوو، لە ئاوی باسـەڕەدا لە سەیرانگەی دێلێژەی سنوریی سلێمانی خـنـکـا.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا پاکستانییەکەی رایگەیاند، ئەمریکا بەرپرسیارە لە پابەندبوون بە وەستانی شەڕ لە تەواوی بەرەکان بە لوبنانیشەوە.
عراقچی هۆشداریداوەتە ئەمریکا، بەرپرسیارێتی هەر جۆرە پێشێلکارییەک بەرانبەر بەو بەڵێنانەی لە یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەدا هاتوون، لەگەڵ تەواوی لێکەوتە و دەرئەنجامە خراپەکانی، راستەوخۆ دەکەوێتە ئەستۆی واشنتۆن.
ئەمە لە کاتێکدایە، بنیامین ناتانیاهۆ رایگەیاند سوپای وڵاتەکەی بە فەرمانی ئەو 150 پێگەی حزبوڵایان لە لوبنان کردوەتە ئامانج و ئاژانسی رۆیتەرزیش رایگەیاند، حزبوڵا و ئیسرائیل رێککوتون لەسەر ئاگر بەست و لەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، پڕۆسەی هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمز بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت و تەنها لە ماوەی یەک رۆژدا، زیاتر لە20 کەشتیی بازرگانی توانیویانە بە سەلامەتی لە گەروی هورمزەوە بپەڕنەوە.
وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەسەر پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی کردەوە و رایگەیاند، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، سەرجەم کەشتییەکان مافی تەواویان هەیە بە بێ هیچ رێگری و کۆسپێک، بە شێوەیەکی ئارام و بە سەلامەتی لە گەووی هورمزەوە تێپەڕن.
ئەمە لە کاتێکدایە سوپای دەریایی ئێران ئەمڕۆ چەند مەرجێکی بڵاوکردوە و بۆ ئەو کەشتیانەی دەیانەوێت گەروی هورمز تێپەڕێن و هۆشداری داوە، بە بێ وەرگرتنی مۆڵەتی پێشینە، کە لە رێگەی ئیمێلەوە دەبێت، ناتوانن گەروەکە تێپەڕینن.