ئەمڕۆ هەینی لە چەمی شاخەسور لە سنوری شارباژێڕ، گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ خنکا، بە گوێرەی زانیارییەکان، تەرمەکەی براوەتە نەخۆشخانە لە قەڵاچوالان و بە مەبەستی گەست سەردانی ئەو ناوچەیەی کردوە
حاکم فەرهاد، قائیمقامی چوارتا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەنجێک بە ناوی ئیسماعیل لە چەمی شاخەسور لە شآرباژێڕ خنکاوە و دوای گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە لە قەڵاچوالان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت بە مەبەستی تاوتوێکردنی.
بە گوێرەی زانیاییەکانی کوردسات نیوز، گەنجەکە تەمەنی 23 ساڵە و لەگەڵ هاوڕێیەکی بۆ کات بەسەربردن سەردانی ناوچەکەی کردوە.
جێی باسە، سەرەڕای هۆشدارییەکانی لایەنی پەیوەندیدار بە هاووڵاتیان، روداوەکانی خنکان روو لە زیاد بوون و ئەمڕۆش گەنجێکی تر بە ناوی بـەڵێـن کـامیل، کە دانیشتوی بازیان بوو، لە ئاوی باسـەڕەدا لە سەیرانگەی دێلێژەی سنوریی سلێمانی خـنـکـا.