بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی بە چاوی رێزەوە دەڕوانێتە پێگەی رەوتی سەلەفییەكان لە هەرێم
کوردسات نیوز
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بافڵ تاڵەبانی دكتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد
لە دیدارەكەدا بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی چاكەخوازانەی مامۆستایان و زانایانی ئایینی، لە كۆمەڵگەی كوردەواری لە بەهێزكردنی كەلتوری پێكەوەژیان و رێزگرتن لە بەها پیرۆز و نەتەوەییەكان كرد و رایگەیاند، یەكێتی بە چاوێكی رێزەوە دەڕوانێتە پێگەی رەوتی سەلەفییەكان لە هەرێمی كوردستان، نرخاندنی هەیە بۆ بیری میانڕەوییان كە لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان لەنێوان هەموو نەتەوە و پێكهاتە و ئاینزاكان و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی، هەوڵەكانیشیانی بۆ روبەڕوبوونەوەی بیری توندڕەویی بە گرنگ وەسفكرد و داوایكرد، هەموو لایەك هاوكار و پشتیوانبن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتكردنی خەڵك.



