قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کاکەییەکانی کەرکوک کۆبووەوە و سەردانی مەکۆی گۆڕانی کرد
٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئاماژەی بەوەشدا، یەکریزی نێوان یەکێتی و گۆڕان تەنھا بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن نیە ، بەڵکو لە دوای ھەڵبژاردنیش یەکریزی نێوانیان بەردەوام دەبێت ، تا لەو ڕێیەوە بتوانن باشتر بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد بکەن.
دواتریش قوباد تاڵەبانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانی لە کەرکوک کرد و جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە کاری پێکەوەیی لە نێوان یەکێتی و گۆڕان بۆ ئەوەی کورد بەھێزتر بێت و باشتر بتوانێت بەرگری لە مافەکان بکات.


