بافڵ تاڵەبانی بەڵێنەکەی بۆ مامۆستایانی خورماتوو جێبەجێکرد
کوردسات نیوز
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە رەزامەندی دەربڕی لەسەر داوایەکی لایەنی ئێرانی بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش سەبارەت بە دۆزینەوەی چەند سکۆیەکی هاویشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن).
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند: سەرۆکی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، عەلی زەیدی، رەزامەند بووە لەسەر داواکارییەکە بۆ ئەرکدارکردنی تیمێکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی ئێرانی تاوەکو لێکۆڵینەوە لە دۆزینەوەی ئەو سکۆیانەی هاویشتنی درۆن بکەن کە لە نزیک هێڵی سنووریی نێوان عیراق و ئێران دۆزراونەتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: هێرشەکەی ئەمدواییە کە شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیەی بە ئامانجگرت، په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات، له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا، ئارامگرتن و دانبه‌خۆداگرتن رێگا راستەکەیە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی
هێرشەکەی ئەمدواییە کە شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیەی بە ئامانجگرت، په‌ره‌سه‌ندنێكی مه‌ترسیداره و هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیریی عیراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌كات. به توندی ئیدانەی ئه‌م هێرشانە و هه‌ر كرده‌وه‌یەکی توندوتیژ ده‌كه‌ین كه ژیانی هاوڵاتییان بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌روه‌ریی نیشتمانی پێشێل بكات، و ببێتە هۆی ناسەقامگیری په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی و ناوچه‌ییه‌كان.
له‌م قۆناغه چاره‌نووسسازه‌دا، ئارامگرتن و دانبه‌خۆداگرتن رێگا راستەکەیە. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تباركردن و ئینکارییکردنی یەکتر ئاماژه‌ن بۆ هەستیاریی دۆخه‌كه، به‌ڵام بەردەوامبوونی گرژییه‌كان مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه ناوچه‌كه به‌ره‌و په‌ككه‌وتن و پێكدادانێکی قووڵتر و پێشبینی نه‌كراو ببات. به‌په‌له داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین كه ئارامی خۆیان بپارێزن و خۆیان له هه‌ر رێوشوێنێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه یان وتارێکی تووند دوور بخه‌نه‌وه كه دۆخه‌كه بەرەو خراپتر ببات.
ئێستا کاتی جێبەجێکردنی دیپلۆماسییەتە. ده‌بێت لێکۆڵینه‌وه له‌م هێرشانە بكرێت و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكرێته پێشینه بۆ ئه‌وه‌ی دەرفەتی پێویست بۆ گفتوگۆیەکی بونیاتنه‌ر و بێپچڕان له نێوان ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌کان و لایه‌نه خۆجێییه‌کاندا دابین بكرێت. ئاسایشی ڕاسته‌قینه له ڕێگه‌ی هێزه‌وه به‌دی نایه‌ت، به‌ڵکو له رێگه‌ی مامه‌ڵه‌ی شه‌فاف و پابه‌ندبوونێکی هاوبه‌شه‌وه به سه‌روه‌ریی نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌وه ده‌بێت.
یه‌کێتیی نیشتمانیی كوردستان به ته‌واوی ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئاسانكاری، پشتگیری و هاریکاریکردن له هه‌ر هه‌وڵێکی ئاشتییانه یان دانوستانێک كه ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری، پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاووڵاتییان، و مسۆگه‌ركردنی ئاشتی درێژخایه‌ن بێت له سه‌رتاسه‌ری عیراق و ناوچه فراوانه‌که‌دا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەسەر بڕیاری نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە سبەینێ یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی لە قەزای خورماڵ دەست پێ دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای هەڵەبجە، بەنزینەکە بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک بەسەر شۆفێرانی سنوورەکەدا دابەش دەکرێت.
لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا، هەفتانە تەنکەرێک بەنزینی نۆرماڵی حکومی بۆ قەزاکە دابین دەکرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و شۆفێرانی ناوچەکە.