جەمیل بایک: لاوازبوونی یەکێتی زیانی بۆ پرسی کورد دەبێت
کوردسات نیوز
٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١
جەمیل بایک ھاوسەرۆکی کەجەکە، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنی لەگەڵ میدیای حزبەکەی رایگەیاند، دوژمنانی کورد بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، دەیانەوێت یەکێتی و کورد لاواز بکەن و ئێستاش کە سەروبەندی ھەڵبژاردنە لە عێراق، دوژمنان دەیانەوێت یەکێتی لاواز دەربکەوێت.
وتیشی، پێویستە رێگە نەدرێت یەکێتی لاواز بێت و ھەرچۆنێک بێت، نابێت یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە لاواز دەربکەوێت، چونکە ئەگەر یەکێتی لەم ھەڵبژاردنە لاواز ببێت، زیانی بۆ پرسی کورد و ھەرێمی کوردستان دەبێت.



