بنەماڵەیەکی دیاری عەشرەتی مەنمی لەنێو پارتیەوە پەیوەندی یەکێتییەوە دەکەن
کوردسات نیوز
٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١
عەشرەتی مەنمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
بنەماڵەیەکی دیاری عەشرەتی مەنمی لەنێو پارتیەوە پەیوەندی بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەوە کرد و بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن ، دوای بڕیاری پەیوەندیکردنیان بەریزەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی شانازئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی سەردانی ماڵی بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی کردو دوای بەخێرھاتنیان بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی رایگەیاند : یەکێتی ماڵی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەیە کە دەیانەوێت لەم سەکۆیەوە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەن ، ووتیشی یەکیتی وەک حزبێکی نیشتیمانی کە ھەر لەسەرەتاوە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خەڵک دامەزراوە دەرگای کراوەیە بەرووی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە دەیانەوێت لەنێو یەکێتی خزمەت بکەن , لە ووتەیەکشدا بەکر مەنمی یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی عەشرەتی مەنمی رایگەیاند: دوای بێ ئومێدبونیان لە پارتی و پشتگوێ خستنیان سەدان کەس لەنێو بنەماڵەکەیان بڕیاریاندا لەمەودوا لەنێو ریزەکانی یەکێتی درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن و کاردەکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان .