جەمیل ھەورامی: پێویستە پێشمەرگە دێرینەکاندەکات کار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان بکەن
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
بە ئامادەبوونی بورھانی سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و کاندیدانی ھاوپەیمانی کوردستان، جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی (ڕانیە و پشدەر) کۆبووەوە و داوایلێکردن، بە ڕوحیەتی پێشمەرگانەوە لە ڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردندا کار بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدانی بکەن.


