شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: دەبێت بە باشترین شێوە خزمەتی زیندانیانی سیاسی ھەرێمی کوردستان بکرێت
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
وتیشی، داواکارییەکانی زیندانیانی سیاسی ناوخۆ ڕەوایە، و دەبێت حکومەت کار بکات بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئیمتیازاتەکانیان لە وەرگرتنی زەوی، پێشینەی ھاوسەریەتی و مووچە، و چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکانیان.
کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی ناوخۆش ڕایانگەیاند: ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان ھەوێنی تەبایی و یەکڕیزییە بۆ کاری پێکەوەیی لە پێناو بەدەستھێنانی مافەکانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.


