٢٠ ساڵ بەسەر تاوانی خێڵی حەمە تێدەپەڕێت
کوردسات نیوز
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٢٠ ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٣ ئەیلولی ٢٠٠١ گروپی توندڕەوی جوند ئیسلام، لە گوندی خێڵی حەمەی سەر بە شاری ھەڵەبجە پەلاماری ٤٣ پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دا و بە شێوەیەکی دڕندانە شەھیدیان کردن و تەرمەکانیان شێواندن.
بڕیاریشە ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی تایبەت بەو یادە لە گوندی خێڵی حەمە بە ئامادەبونی کەسوکاری شەھیدان و بەرپرسانی حزبی و حکومی بەڕێوەبچێت.



