تەندروستی دھۆک: بنکەی تایبەت بە کوتانی مامۆستایان دانراوە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
عەلی زەێدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەمڕۆ شەممە فەرمانی دا بە لادانی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای میسان لە پۆستەکەی، هەروەها بڕیاری دا بە گواستنەوەی بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە بۆ ئەمرە و رەوانەکردنیان بۆ لێکۆڵینەوە.
سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: فەرماندەی گشتی بڕیاری لادانی فەرماندەی پۆلیسی میسانی داوە و فەرمانی کردووە سەرجەم بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکانی ئەو پارێزگایە بگوێزرێنەوە بۆ ئەمرە و رووبەڕووی لێکۆڵینەوە بكرێنەوە.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم بڕیارانە لە سەروبەندی خەرقە ئەمنییەکانی دوایی پارێزگاکەدا دراون.
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دڵنیایی دەدات کە لەم هەفتەدا موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەم هەفتەیە موچەی مانگی هەشتی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت: هیچ کێشەیەک لە بەردەم ناردنی موچە بۆ هەرێم نییە، کێشەی نەختینە لە عیراق هەبووە و بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت و موچەی مانگی هەشت بۆ هەرێم دەنێردرێت.