فەڕەنسا ٦٠٠ ھەزار یۆرۆ بۆ نەخۆشخانەی بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی ھەڵەبجە تەرخان دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ڕێکخراوی "پی یو ئای" فەڕەنسی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکە بە ئەلکترۆنی دەکرێت و بڕی یەک ساڵ دەرمانی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی دابین دەکەن، ھەروەھا ڕاھێنان بە کارمەندانی تەندروستی دەکەن و پێداویستییەکانی ئامێری پزیشکی و تاقیگەش دابین دەکەن، بۆ ئەو پڕۆژانەش ٦٠٠ ھەزار یۆرۆیان تەرخان کردووە.