کۆنگرەیەک بۆ ڕۆژی جیھانی ئاشتی لە میسڕ بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
٢١ی ئەیلولی ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیھانی ئاشتی دیاریکراوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمساڵ کۆنگرەیەک لە شاری قاھیرە ڕێکخراوە، کە لەلایەن کۆمکاری عەرەبیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و جگە لە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی، نەتەوە یەکگرتووەکان و تونس و بەحرەین و میسڕ و پەرلەمانی ئەوروپی و عەرەبی بەشداری دەکەن.
یاسین ڕەئوف وەک نوێنەری یەکێتی لە کۆنگرەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ئێستا لە ھەر کاتێک زیاتر ئاشتی لە جیھاندا لە مەترسیدایە، چونکە لە لایەک بەھۆی زیادبوونی ململانێکانی ئەمریکا و چین وەک دوو زلھێزی ئابووری و سیاسی جیھان و لە لایەک بەھۆی سەرھەڵدانەوەی گرووپە تیرۆرستی و توندڕەوەکان دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان.



