سەردانیکردن و مۆڵەتدان بە سزادراوان لە چاکسازییەکان دەستپێدەکاتەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم رایگەیاند، بە رەچاوکردنی مەرجەکانی تەندروستی و خۆپارێزی، بڕیاردراوە بە دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان و پێدانی مۆڵەت بە سزادراوان.
بڕیارەکە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم دەگرێتەوە.
پێشتر بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان رابگیرێت و سزادراوان لە رێگەی سکایپەوە کەسوکاریان ببینن.