کۆمپانیای فایزەر ساردکەرەوەی تایبەت بە ڤاکسین بۆ ھەڵەبجە دابین دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١
سەرۆکایەتیی هەرێم ئیدانەی هێرشکردنە سەر بۆرییەکانی نەوتی سعودیە دەکات و رایدەگەیەنێت؛ نابێت خاکی عیراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر بۆرییەکانی نەوتی لە شانشینی عەرەبیی سعودیە کرد و رایگەیاند، هاوپشتیی تەواوی خۆیان بۆ ئاسایش و سەقامگیریی ئەو وڵاتە دووپاتدەکەنەوە.
هەروەها پشتیوانیی خۆی بۆ رێکارەکانی حکوومەتی فیدراڵیی عیراق دەربڕی بۆ لێکۆڵینەوە لەو دەستدرێژییە و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی.
لە راگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی کردەوە، کە نابێت خاکی عیراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، ئاماژەی بەوەشکرد، رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، دراوسێیەتیی باش و پەنابردنە بەر دیالۆگ، تاقە رێگەی گونجاون بۆ پاراستنی ئاسایشی عیراق و سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە.
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی نەخۆشخانەی رزگاریی فێرکاری لە ئاگادارییەکدا داوا لە هاووڵاتییان و سەردانیکاران دەکات منداڵەکانیان لەگەڵ خۆیان نەبەن بۆ ناو نەخۆشخانە.
ئەم داوایەی نەخۆشخانەکە لەپێناو پاراستنی تەندروستیی منداڵاندایە لە تووشبوون بە ڤایرۆس و بەکتریای گواستراوە، هەروەها رەخساندنی ژینگەیەکی ئارامە بۆ پشوودان و چاکبوونەوەی نەخۆشەکان. هاوکات رێگری لە دروستبوونی ژاوەژاو و قەرەباڵغی لە هۆڵەکاندا دەکات، تاوەکو پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بتوانن بە باشترین شێوە خزمەتگوزارییەکان پێشکەش بکەن.
نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەش کردووە: هێنانی منداڵ لەلایەن خێزانەکانەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغییەکی نەخوازراو.
جەختیشی کردەوە: پابەندبوونی هاووڵاتییان بەم رێنماییانە زامنی سەلامەتیی منداڵان و خێرا چاکبوونەوەی نەخۆشەکان دەبێت، هاوکات سوپاسی تێگەیشتن و هاوکاریی هەموان دەکات.
جارێکی تر ئێران رەتی کردەوە بچێتە ناو هیچ دانوستانێک لەگەڵ واشنتۆن تا ئەو کاتەی مەرجەکانی قبوڵ دەکرێن.
ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند: تاران هیچ دانوستانێک لەگەڵ واشنتۆن ناکات ئەگەر مەرجەکانی جێبەجێ نەکرێن، هەروەها ئاماژەی بەوە دا: هەر گفتوگۆیەک بەبێ قبوڵکردنی ئەو مەرجانە تەنها کارێکی بێسوود و بەفیڕۆدانی کاتە.
عەزیزی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: هیچ دانوستانێک ناکرێت، تا ئەو کاتەی مەرجەکانی ئێران قبوڵ دەکرێن، گفتوگۆکان بێسوود دەمێننەوە.
شایەنی باسە کە تاران و واشنتۆن لە 18ی حوزەیرانی رابردوودا تێگەیشتنامەیەکیان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو جەنگە ئیمزا کردبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل لە 28ی شوباتدا دژی ئێران دەستیان پێکردبوو.
دوێنێش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە پڕۆسە سەربازییەکەی ئەمریکا دژی ئێران زۆرتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا درێژەی کێشاوە.