ھەدەپە: پێویستە حکومەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەرکیان جێبەجێ بکەن
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ھەدەپە تیرۆر ئیدانە
"حیكمەت حاتب" هاوسەرۆكی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەرێم، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، ئیدانەی تیرۆركردنی "شوكری سەرحەد" ئەندامی كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە و هێرشكردنە سەر "فەرهاد بارش" پەنابەرێكی كوردی باكوور و ئەندامی هەدەپە كردو رایگەیاند تیرۆركردنی شوكری سەرحەد ڕووداوێكی مەترسیدارە و پێویستە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و ڕێگە لە ڕووداوی هاوشێوە بگرن.



