ئاگر لە ھۆتێلێکی ھەولێر کەوتەوە و دوو کچ گیانیان لە دەستدا
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە ھۆتێل فەرید کە دەکەوێتە سەر شەقامی ٣٠ مەتری شاری ھەولێر کەوتووەتەوە و بەھۆیەوە دوو ژن گیانیان لە دەستداوە کە ھەردووکیان خەڵکی ڕۆژئاڤای کوردستانن و زیانی ماددی زۆریش بەر ھۆتێلەکە کەوتووە.
ڕوونیشیکردەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی بە زوویی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ژمارەیەک ھاوڵاتی کە لە ھۆتێلەکەدا بوون ڕزگار بکەن و بە پێی لێکۆڵینەوەکانیش ئاگرکەوتنەوەکە بەھۆی گڕگرتنی غازەوە بووە.


