سەرۆکایەتی دادگای تێھەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی: دۆسیەکەی د . میران دانەخراوە
١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
١) تۆمەتەکان رەت نەکراونەتەوە و دۆسییەکە بە ھیچ شێوەیەک دانەخراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ دادگای دەستپاکی بۆتەواو کردنی رێکارە یاساییەکان.
٢- دادگا لەبڕیارەکانیدا سەربەخۆیی تەواوی ھەیە و بەپێی یاسا و بەگوێرەی ئەو سکاڵا و بەڵگانەی دەخرێتە بەردەستی کار دەکات و لەسەر داوای ھیچ کەسێک و لەخۆڕا دۆسیە ناکاتەوە و دۆسیە داناخات.
٣) یاسا لەسەرووی ھەموو لایەکە و دادگا ئیجرائاتی یاسایی خۆی دەکات بەبێ گوێدانە پلە و پایەی لایەنەکانی داوا.


