عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەپێی بڕیاری ژمارە ٣٣ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لیژنەی رێکخستنەوەی ھەیکەلیەتی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ لیژنەی باڵای بایۆمەتری بەردەوامن لە کارەکانیان و پێداچوونەوەو رێکخستن بۆ سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم دەکرێت.


وتیشی، پێداچوونەوەی ھەیکەلیەتی وەزارەتەکانی حکومەتی ھەرێم پرۆسەیەکی وردە و کاتی زۆری پێویستە، بەڵام لە رێگەی ئەو پێداچوونەوانەو بەپێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری وەزارتەکان رێکخستنەوەکان دەکرێت و ئەگەر پێویستیش بکات گواستنەوەی فەرمانبەرانیان بۆ دەکرێت.