سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: کوڵەجۆ و گوندە کوردنشینەکان پارێزراون
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ئیدارەی گەرمیان کوڵەجۆ و گوندە کوردنشینەکان
جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی کوڵەجۆی کرد و رایگەیاند، ناوچەی کوڵەجۆ و گوندە کوردنشینەکانی سنورەکە پارێزراون و ھەموو ھەوڵێکیش دەدەن بۆ دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر، وتیشی، ھەوڵی چارەسەرکردنی گرفتە خزمەتگوزارییەکانیش دەدەن.ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری گوندی ئیسلاحی باشوری ناحیەکەیان دا و بەو ھۆیەشەوە دووھاوڵاتی مەدەنی و دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون.



