پارتی سۆسیالستی فەڕەنسا ھەوڵی بەدەستھێنانەوەی کورسی سەرۆک کۆمار دەدات
کوردسات نیوز
٢٩ی ئابی ٢٠٢١
ساڵی داھاتوو لە فەڕەنسا ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکرێت و دوای کۆتایی ھاتنی کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی سۆسیالستی فەڕەنساش، سکرتێری پارتەکە رایگەیاند، "ئان دینالۆگۆ" سەرۆکی شارەوانی پاریس تاکە کاندیدی پارتەکەیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و ھەموو ھەوڵێک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەدەن.



