ئیدارەی گەرمیان بەدواداچوون بۆ گرفتەکانی مەرزی پەروێزخان دەکات
کوردسات نیوز
٢٥ی ئابی ٢٠٢١
"جەلال نوری" سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانی بەسەرکردەوە و وتی، سەبارەت بە کێشەکان بەدواداچوون دەکەن و لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانیش قسە دەکەن.
"عەلی تۆفیق" بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان ڕایگەیاند، کێشە و کەمبوونەوەی داھات پەیوەندی بە پێناسی گومرگییەوە ھەیە و پابەندین بەو پێناسە، بەڵام مەرزەکانی تری عێراق پابەند نابن پێوەی.



