سەعدی ئەحمەد پیرە لەگەڵ ئەنجومەنی ھەڵبژاردنی مەڵبەندەکانی موسڵ و قەرچۆغ و شەنگال کۆبۆوە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢١
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەنجومەنی ھەڵبژاردنی مەڵبەندەکان
لە کۆبونەوەکە دا کاندیدانی یەکێتی لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستان بەشداربوون، ئەوە روونکرایەوە کە بە شێوەیەکی شارستانیانە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ لیستی ھاوپەیمانی و کاندیدانی یەکێتی بکەن و ھەموو پێداویستیەک ئامادە بکەن تا زۆرترین ھاوڵاتیانی ئەم ناوچەکانە بەشداری ھەڵبژاردن بکەن دەنگ بە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی و کاندیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بدەن چونکە بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی ئەم ناوچانە تاکو ئێستاش لە ئاوارەین و نەتوانراوە بگەرێندرێنەوە ناوچەكانیان.