ئەمساڵ ٣٢ کەس لە ھەرێم لە ئاودا خنکاون
کوردسات نیوز
٢٠ی ئابی ٢٠٢١
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی ھەر چوار پارێزگای ھەرێم، لە ماوەی ھەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ ١٤ کەس لە سنوری پارێزگای ھەولێر لە ئاوی ڕووبار و دەریاچەکاندا خنکاون و لە سنوری سلێمانی ٧ کەس و لە دھۆک ١٠ کەس و لە ھەڵەبجەش ٢ کەس خنکاون.
بە پێی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانەی لە ئاودا خنکاون، بەھۆی نە شارەزایی بووە لە مەلەکردن.
لە دوایین ڕووداوی خنکانیشدا، پێشمەرگەیەک دوای وەرگرتنی مووچەکەی بۆ خۆفێنککردنەوە لە ئاوی زێی بچوک لە نزیک ناحیەی پردێ مەلەی کرد و لە ئاوەکەدا خنکا، ٢٠ ڕۆژ بەسەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕیوە و تا ئێستا تەرمی ئەو پێشمەرگەیە نەدۆزراوەتەوە.