سنە دەبێتە ناوەندی چارەسەری شێرپەنجە لە ئێران
کوردسات نیوز
١٣ی ئابی ٢٠٢١
موحسن فەتحی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای سنە لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئامێری (پی ئی تی سکان) لە نەخۆشخانەکانی سنە دادەنرێت و چەندین بەشی جۆراوجۆری پسپۆڕیی پزیشکیش دەکرێنەوە، بەوەش ئاستی زانستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە بۆ پلەی دووەم بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە دانانی ئامێر و کردنەوەی بەشە نوێیەکانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی سنە، ئەو شارە دەبێتە ناوەندی چارەسەری شێرپەنجە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و تەواوی خۆرئاوای ئێران.