بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات
کوردسات نیوز
٩ی ئابی ٢٠٢١
بافڵ تاڵەبانی سەری ساڵی نوێی کۆچیی
بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیھان و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم.
ھیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندووکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکھاتە و ئایینزاکان.
بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە. پێویستە ھەموومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە رووبەڕووی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش ھاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
ھەر شاد و سەرفرازبن