لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان ھێز جێگر دەکرێن
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی
کوردسات نیوز
٨ی ئابی ٢٠٢١
قوباد تاڵەبانی
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، ئەمڕۆ بەشداری لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموکرات لە جیهانی عەرەبیدا کرد، کە لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بە هاوکاری هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازانە کە سەرکردەی حزبە پێشکەوتنخوازەکان و رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لەخۆدەگرێت بەڕێوەچوو.
خانمی یەکەمی عیراق لە وتارەکەیدا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گرنگی ئەم کۆنفرانسانە بۆ باشتر تێگەیشتنە لە یەکتر و دروستکردنی پاڵپشتی راستەقینەی یەکترە کە ئەمەش دەبێتە مایەی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی برینەکان، هاوکات تیشکی خستەسەر پێویستی کۆکردنەوەی دیدگاکان سەبارەت بەو کێشانەی کە رووبەڕووی گەلان دەبنەوە و ویستەکان بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەیان و دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانمان.
شاناز ئیبراهیم جەختیکردەوە، کە لایەنێکی سیاسی وشەی "دیموکراسی"ی بۆ ناوەکەی زیاد کردووە گرنگ نیە بەڵکو پێویستە کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی ئەم وشەیە بکەنن ، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەو بێدەنگییە نێودەوڵەتییەی کە خۆی سەرکزکرد لە ئاست شاڵاوەکانی ئەنفال و بۆردومانکردنی هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی و گۆڕە بەکۆمەڵەکان هاوکات بۆسنەش بۆردومان نەدەکرا و کۆمەڵکوژییەکانی رواندا و شەنگالیش رووی نەدەدا. هەموو ئەم کارەساتە مرۆییە، و ئەوەی ئێستا ژنان و منداڵان لە غەززە روبەروی دەبنەوە، دەگەڕێتەوە بۆ بێدەنگی جیهان.
خانمی یەکەم جەختیکردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە هەڵوێستی جددی بۆ پاراستنی شکۆمەند و مافەکانی مرۆڤ بگرنەبەر، ئاماژەی بەوەشکرد کە ژنان لەسەر دەستی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش تاوانی گەورەیان دەرحەق کراوە کە وەک کاڵا و غەنیمەتی شەڕ لە بازاڕەکانی رەقە و دێرەزۆر و موسڵ فرۆشران.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، ژنان قورسترین باج دەدەن و رووبەڕووی گەورەترین ئاستەنگ دەبنەوە لە شەڕدا، داوای لە زلهێزەکانی جیهان و ناوچەکە کرد کە هەمان دیدگا و خەمی هاوبەشیان هەیە لە کاتی کارەسات و تاوانە گەورەکاندا بێدەنگ نەبن و یەکگرتوو بن لە دژی شەڕ و کوشتار.
ژنانی بەشداربوو پێزانینی خۆیان بۆ ئامادەبوون و بەشداری خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە کۆنفرانسەکەدا دەربڕی، بەو پێیەی ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی عێراق و کوردستان هەنگاوی بەرهەمداریان لە پێشخستنی کارەکانی ژناندا ناوە.
راما ئەجێنسی چالاکییەکی بۆ پڕبینەرترین کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان رێکخست و کوردسات وەک پڕبینەرترین کەناڵی گشتی هەڵبژێردرا.
رێبوار عوسمان بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەو راپرسییەی ئەنجامیانداوە پێنج هەزار فۆرمیان لە سەرتاسەری کوردستان دابەشکردووە، کە لەسەر بنەمای فۆرمی خۆراک دابەشکردنەکە ئەنجامدراوە.
وتیشی، راپرسییە لەسەر بنەمای زانستی بووە و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان فۆرمەکان بەسەر هەموو چین و توێژەکان دابەشکراوە.
رێبوار عوسمان ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای راپرسییەکە فۆرمەکان کۆکراوەتەوە و دواتر و دەنگەکان جیاکراوەتەوە و ریزبەندی کەناڵەکان دیاری کراوە.
بەڕێوەبەری راما ئەجێنسی پیرۆزبایی لە کەناڵی کوردسات کرد، کە وەک کەناڵێکی گشتی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە و یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانە.
جێگەی ئاماژە، کەناڵی کوردسات هەمیشە لەگەڵ روداو و پێشهاتەکاندا بەرپرسیارانە مامەڵەی کردووە و لە روی کۆمەڵاتیشەوە، هەمیشە بەها ئەخلاقیەکانی پاراستووە و بەپێی ئیتیکی رۆژنامەنووسی کاری کردووە.
لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆسیال دیموكراتەكانی وڵاتانی عەرەبی کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، وتاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتییەوە خوێندرایەوە.
دەقی وتارەکە
میوانە بەڕێزەکان و بەشداربووانی بەڕێز،
بە شەرەفێکی زۆرەوە بەخێرهاتنی هەمووتان دەکەم بۆ شاری سلێمانی شاری ڕۆشنبیری و خۆڕاگری و پێشکەوتنمان.
بە درێژایی مێژووی ئێمە ژنانی کورد قورسایی زۆر گەورەتر لە پشکی خۆیان هەڵگرتووە. ئەوان بڕبڕەی پشتی بنەماڵەکانمان و پارێزەری کولتوورەکەمان و پارێزەری خاکەکەمان بوون. لە سەختترین ساتەکاندا، لە شاخەوە بۆ شارەکان، لە بەرەکانی شەڕەوە تا ماڵەکانمان، ژنان شان بە شان لەگەڵ پیاوان وەستاون، زۆرجار قوربانی زیاتریان داوە.
ئەمڕۆ کە باس لە پێشکەوتن و دیموکراسی و دادپەروەری دەکەین، دەبێت دان بەوەدا بنێین کە هیچیان بەبێ بەشداری تەواوی ژنان مومکین نییە. کۆمەڵگایەک کە ژنان بێدەنگ بکات، یان قوربانیدانەکانیان پشتگوێ بخات، ناتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت.
دەمەوێت ڕێز لە هەموو ژنێکی کورد، دایکی شەهیدان، ئەو ژنانەی لە ڕیزەکانی پێشمەرگەی ئێمەدا خەباتیان کردووە، ئەو ژنانەی کە لە سیاسەت و پەروەردە و کۆمەڵگەی مەدەنیدا پێشەنگن، بگرم. ئازایەتی و خۆڕاگری ئێوە نەک هەر جێگای شانازییە بۆ گەلی کورد، بەڵکو ڕێنیشاندەرێکە بۆ داهاتوومان.
پێویستە پابەندبوونمان ڕوون بێت: ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان، بۆ کردنەوەی هەموو دەرگایەکی دەرفەت و دڵنیابوون لەوەی کە قوربانیدانی ژنانی کورد بە یەکسانی و ڕێزێکی ڕاستەقینەوە ڕێزیان لێدەگیرێت.
ژن و پیاو پێکەوە کوردستانێکی بەهێزتر و ئازادتر و دادپەروەرتر بنیات دەنێین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتی نشتیمانی کوردستان