لە قامیشلۆ یادی شەھیدانی تەقەینەوەکەی ٢٧ی تەموز کرایەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢١
بەبۆنەی پێنج ساڵ تێپەڕین بەسەر تەقینەوە گەورەکەی قامیشلۆدا، کە تیایدا ٦٢ کەس شەھید و دەیان کەسی تریش بریندار بوون، لە شوێنی تەقینەوەکەدا مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەھیدەکان رێکخرا و جارێکی تر ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکە کرا.
پێنج ساڵ پێش ئێستا و لە ٢٧ی تەموزدا، بارھەڵگرێکی بۆمبڕێژکرا و لە قامیشلۆ تەقیەوە و دواتریش رێکخراوی تیرۆریستی داعش کردەوەکەی لەئەستۆ گرت.


