چوار رێستورانت و چێشتخانە لەلایەن قــایمقامیەتی ھـەولێرەوە داخران
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
ھەولێر
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
ھەولێر
رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردوەتەوە، ئاستی تێپەڕبوونی نەوت بە گەروی هورمزدا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و گەیشتووەتە 600 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی خەمڵاندنەکانی بانکی(گۆڵدمان ساکس)، ئەم رێژەیە دابەزینێکی مەترسیدارە بەراورد بە رەوشی ئاسایی، کە پێشتر رۆژانە زیاتر لە 19 ملیۆن بەرمیل نەوتی پێدا تێدەپەڕی و ئەو بڕە یەکسان بوو بە کۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا.
ئەم پاشەکشە گەورەیە لە کاتێکدایە کە گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆیان لەسەر جووڵەی وزە و بازاڕەکانی جیهان دروست کردووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هۆشدارییەکی ئەمنی توندی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی بوونی هەڕەشەی جددی لەلایەن ئێران و گروپە چەکدارە نزیکەکانی، مەترسی گەورە لەسەر گیانی هاووڵاتییانی ئەمریکی و دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە لە عیراق و هەرێمی کوردستان دروستبووە.
باڵیۆزخانەکە جەختدەکاتەوە، کە ئەگەری هێرشکردنە سەر هوتێلەکان، کێڵگە نەوتییەکان و ئەو شوێنانەی بیانییانی لێیە هەیە، هەروەها مەترسی رفاندنی ئەمریکییەکانیش لە ئارادایە؛ بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بە تەواوی وریابن و لەو شوێنانە دووربکەونەوە کە دەبنە ئامانج.
سەبارەت بە گەشتکردن، باڵیۆزخانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ئێستادا ئاسمانی عیراق داخراوە و گەشتە ئاسمانییە بازرگانییەکان راگیراون، بۆیە باشترین بژاردە بۆ جێهێشتنی عیراق بەکارهێنانی رێگەی وشکانییە بەرەو وڵاتانی (ئوردن، کوێت، سعودیە و تورکیا).
باڵوێزخانەکە، هاوکات داوا لەو ئەمریکییانە دەکات کە لە ناوخۆی عیراق دەمێننەوە، بڕی پێویست لە خواردن، ئاو و دەرمان کۆبکەنەوە و بۆ ماوەیەکی درێژ لە شوێنی پارێزراودا بمێننەوە، جەختیشیکردەوە کە ئیدارەی سەرۆک ترەمپ و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاراستنی گیانی هاووڵاتییانیان لەسەرووی هەموو کارە لەپێشینەکان داناوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ، کە پشتی بە لێدوانی بەرپرسانی ئەمریکی بەستووە ئەمریکا هێزێکی دەریایی تایبەت و یەکەیەکی هەواڵگریی سەر بە هێزەکانی "مارینز" بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، پیت هیگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا، رەزامەندی لەسەر داوایەکی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەربڕیوە بۆ پێکهێنانی گروپێکی دەریایی و وشکاوەکی ئاست بەرز، کە لە چەندین کەشتی جەنگی و نزیکەی پێنج هەزار سەربازی مارینز پێکدێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەشێک لەو هێز و کەرەستە جەنگییانە پێشتر گەیشتوونەتە ناوچەکە.
ئەم جوڵە سەربازییە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە لوتکەدان و لە 28ی شوباتەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران دەستیپێکردووە، کە تێیدا هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێوان لایەنەکاندا بەردەوامە و مەترسییەکانی ناسەقامگیری لە سەرتاسەری ناوچەکەدا زیاتر بووە.