پارێزگاری سلێمانی پێشنیار دەکات بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد بکرێن
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
"د. ھەڤاڵ ئەبوبەرکر" پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ بە پێی پێویست ڕێگرنەبووە لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشنیاری کرد لە بری قەدەغەی ھاتوچۆ، بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد بکرێن و ھاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن و دووربکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.


