لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
"د. ڕەھێڵ فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا چەند پێشنیارێکیان ئامادەکردووە.
جەخت لەوەدەکەنەوە، قەدەغەی ھاتووچۆی گشتی یاخود قەدەغەی ھاتووچۆی نیمچەیی ڕابگەیەنرێت، چێشتخانە و کافتریاکان تەنیا بە شێوەی دیلیڤەری کار بکەن، دەوامی فەرمانگەکانیش کەمبکرێتەوە بە شێوەیەک کاروباری ھاووڵاتیان ڕانەگیرێت.

