لە ھەرێم دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی حەوتی ھاوڵاتیان دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢١
"شەوکەت محەمەد" بەڕێوەبەری بازرگانی خۆراک لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ٧ ماددەی خۆراکی لە بریکارەکانی خۆراک دابەشدەکرێن و سەرەتا پڕۆسەکە لە ناو شاری سلێمانییەوە دەست پێدەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان ٢ ملیۆن و ٨ کەس بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن.


