بڕیارە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر لێبڕینی مووچە بدات
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١
لێبڕینی مووچە
پێشتریش وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندبوو، حکومەت ھەوڵ دەدات لێبڕینی مووچە نەھێڵێت و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری کۆتایی دەدات، وتیشی، حکومەت پابەندە بە دابەشکردنی مووچە ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک، لەو چوارچێوەیەشدا ھەموو ٢٥ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکرێت.


