سبەینێ تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢١
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی
وەزارەتی پەروەردە جەختیشیکردۆتەوە، سەردان و بەسەرکردنەوەی ناو ھۆڵی تاقیکردنەوەکان رێگەپێدراو نییە، تەنھا بەرپرسانی پەروەردەیی دەتوانن سەردانی کارگێڕی ناوەندەکانی تاقیکردنەوە بکەن، رێگە نادرێت میدیاکانیش ھیچ روماڵێک لە ناو ھۆڵی تاقیکردنەوە گشتییەکان ئەنجام بدەن.
یەکێتی مامۆستایانی کوردستانیش داوایکردوە، کەموکوڕییەکانی تاقیکردنەوەکانی رابردوو دووبارە نەبێتەوە و گرفتەکان چارەسەر بکرێن.

