لە گەڕەکێکی ھەولێر تانکیەکی نەوت تەقییەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢١
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، لە بەردەرگای ماڵێک لە گەڕەکی برایەتی لە ھەولێر، تانکییەکی نەوت تەقییەوە و زیانی بۆ ھێڵی کارەبا و ئینتەرنێتی گەڕەکەکە ھەبوو.
ھاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکەکەش لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز وتی، پلەی گەرما و شۆرتی کارەبا، بووە ھۆی تەقینەوەی تانکییەکە و زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.



