بەھۆی دروستبوونی درزێکی گەورە رێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران دادەخرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢١
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران رایگەیاند، لە رۆژی پێنج شەممەوە ٢٢ی تەمموز رێگەی سەرەکی کەمەربەندی سۆران، بە ھۆی مەترسی رۆچونی زەوییەکەی، بە رووی شۆفێران و ھاوڵاتیاندا دادەخرێت، داوا لە شۆفێرانیش دەکات لە بری رێگەی کەمەربەندی سۆران، شەقامی کاوە "حریق" بۆ ھاتووچۆکردن بەکاربھێنن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە درزێکی گەورە لە پشت رێگەی کەمەربەندی سۆران دروستبووە، کە رێگەیەکی سەرەکی بارزگانیی و گەشتیارییە، بارھەڵگرەکانی نێوان ھەولێر و پیرانشار ئەو رێگەیە بۆ ھاتووچۆکردن بەکاردەھێنن.



