ئیسرائیل رایگەیاند، سەرەڕای فشارەکانی ئێستا و داهاتوش سوپای وڵاتەکەیان لە لوبنان، سوریا و غەززە دەمێننەوە و لەو ناوچانەی بە دەستیانەوەیە ناکشێنەوە.
یسرائیل کاتزی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیدا، پەیڕەوی لە سیاسەتێکی رون دەکەن، کە تێیدا جەخت لە مانەوەی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە ئەمنییەکانی لوبنان، سوریا و کەرتی غەززە دەکەنەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردوە، سەرەڕای سەرجەم فشارە نێودەوڵەتییەکانی ئێستا و داهاتوو، ئەوان بە تەواوی کشانەوەی سوپای ئیسرائیل لە خاکی لوبنان رەتدەکەنەوە.
هاوکات، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی تاران کرد و رایگەیاندوە، ئەگەر ئێران بەهۆی روداوەکانی لوبنانەوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئەوا ئەوانیش بە هەموو هێزی خۆیانەوە وەڵامی دەدەنەوە و هێرش دەکەنە سەر ئێران.
لە لایەکی دیکەوە، دەستەی پەخشی فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە بەهۆی بەردەوامی ناسەقامگیری و رەوشی نادیاری پەیوەست بە لوبنان و ئێرانەوە، بڕیاردراوە رەوشی نائاسایی لە بەرەی ناوخۆیی وڵاتەکەدا تاوەکو 30ی حوزەیران درێژبکرێتەوە.