فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کورەژار لە شیلادزێ بۆردوومان دەکەن
کوردسات نیوز
١١ی تەمووزی ٢٠٢١
ئامێدی بۆردومان
کوردسات نیوز
١١ی تەمووزی ٢٠٢١
ئامێدی بۆردومان
سەرچاوەیەك بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەپاشنیوەرۆی ئەمرۆوە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێكردووە و لە سەرەتادا رۆژانە نزیکەی 50 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە بەندەری جەیهانی توركی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركی دەستپێكردووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بە توانای 50 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە و بە چەند قۆناغێك بڕەكەی زیاد دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە رۆژی 28ی مانگی رابردووەوە بەهۆی هەڵگیرسانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریكا هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا راگیرا.
لە کاتێکدا ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە بەردەوامن، بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند،کە لە گفتوگۆدان لەگەڵ ئێران بۆ رێگەدان بە تێپەڕبوونی 23 کەشتیی نەوتهەڵگر وغازی سروشتی (LNG) کە لەناو ئاوەکانی کەنداو گیریان خواردووە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە زاری دووو بەرپرسی هیندستانەوە بڵاویکردوەوە و لەگەڵ ئێراندا لە گفتوگۆدان بۆ تێپەربونی 23 کەشتی نەوتهەڵگر و غازی سروشتی وڵاتەکەیان بە گەروی هورمزدا، ئەمەش لەدوای، کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوونە هۆی پەککەوتنی هاتوچۆی دەریایی لە گەروە ستراتیژییەکەدا.
سوبراهمانیان جایشانکار، وەزیری دەرەوەی هیندستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامداوە بۆ گەرەنتی کردنی "رێڕەوێکی ئارام" بۆ ئەو کەشتیانە.
پاسەوانی سنووریی هیندستانیش بە خاوەن کەشتییەکانی راگەیاندووە، کە ئامادەن پاراستنیان بۆ دابین بکەن و لە کاتی گەیشتنیان بە بەندەرەکانی هیندستان و چاوەڕوان دەکرێت یەکەم کاروانی ئەم کەشتیانە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەست بە تێپەڕین بکەن.
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی خەریکی لەناوبردنی سوپای ئێرانە بە شێوازێکی "بێوێنە" و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێستا ئێران هیچ بەرگرییەکی ئاسمانی، هێزی دەریایی یان سەکۆی هاویشتنی موشەکی نەماوە، وتیشی کاردەکەن بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت دوای لەناوبردنی مووشەکی نوێ دروست بکات.
بیت هیگسێس، وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی کردەوە، کە فڕۆکە جەنگییەکان بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە پێشکەوتووەکان ئامانجەکانیان دەپێکن و تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ئێرانیان تێکشکاندووە، بە جۆرێک کە تاران نەتوانێت مووشەکی نوێ دروست بکاتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، کە سەرکردەکانی ئێران لە ژێر زەویدا خۆیان حەشارداوە و رابەری باڵای ئەو وڵاتەش بەهۆی برینداربوونیەوە پەیامی نووسراو بڵاودەکاتەوە و خۆی دەرناکەوێت.
لە کۆتاییدا وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی لەسەر بەردەوامی هێرشەکان کردەوە و رایگەیاند کە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد، ئامانجەکانیان کە لەناوبردنی تەواوی پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئێرانە، بەدی دەهێنن.