دوو باڵەخانە بۆ خزمەتکردنی کەسانی خاوەن پێداوستی تایبەت لە ھەڵەبجە دروست دەکرێت
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
پارێزگاری ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھەموو ئاسانکارییەک بۆ سەرمایەداران دەکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شارەکە.
ھاوکات (کوێستان محەمەد) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پڕۆژەی دروستکردنی ئەو دوو باڵەخانەیە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکرن بە خەڵکی شارەکە.


