ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: هەرێم و بەغداد لەسەر سیستمی ئەسیکودا رێککەوتن، کە ئەم سیستمە ئاسانکاری بۆ بازرگانانی هەرێم دەکات.
رەوەز ئەحمەد شا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا لە نێوان هەرێم و بەغداد بەرێوەچوو، کەتێیدا بریاردرا سیستمی ئەسیکودا لە نێوان هەردوولا کارابکرێت و بەمەش كومپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كومپانياكانى ناوەراست و خوارووى عيراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خويان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەرێكەوتنەكەدا برياردراوە بە بەكارهێنانى ژمارەى بازرگانى كومپانياكان ( UEN ) كەپێكهاتووە لە چواردە ژمارەى بى هاوتا بكرێتە بنەمايەك بۆ وەرگرتن و بەشدارى كردن لە سيستمى ( الاسيكودا )، بۆ لەمەودوا كومپانياكانى هەرێمى كوردستان پێویستیان بە ناسنامەى باج ( هويەى ضريبى ) نابێت.
رەوەز ئەحمەد شا راشیگەیاندووە، لەگەڵ چارەسەركردنى ئەم كێشەيەى ماوەى رابردوو كۆمپانياكانى كوردستان بەگشتى دەتوانن وەك كومپانياكانى ناوەڕاست و خوارووى عيراق كارى بازرگانى هاوردە و هەناردەى خويان بەشێوەيەكى ئاسايی و ياسايی بەجێ بگەيەنن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئومێدەواریشە، بڕيارەكە وەك خۆى جێبەجێ بكرێت و ئاستەنگی بۆ دروست نەکرێت .
هاوکات لە کۆبووەنەوەکەدا نوێنەرى وەزارەتى ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکان و بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتى گومرگ و بەڕێوەبەری کونترۆڵی جۆری لەگەڵ هاوتاكانيان و سامى سودانی راوێژكارى سەرۆك وەزيرانى حكومەتى فيدراڵ ئامادەیبوون.
سیستمی ئەسیکودا ( ASYCUDA System ) کورتکراوەی سیستەمی ئۆتۆماتیکی بۆ داتای گومرگیە، سیستمێکە کە بەکاردێت بۆ رێکخستنی کارەکانی گومرگی لە رێگەی ئۆتۆماتیکیکردنی پرۆسەکانی وەک کۆکردنەوەی زانیاری و شیکاری لە خاڵە گومرگییەکان، ئەم جۆرە سیستمە لە زۆرێک لە وڵاتان بەشێوەی هاوشێوە بەکاردەهێنن بۆ بەرزکردنەوەی کارایی و ئاسایشی گومرگی،هەروەها سیستمی ئەسیکودا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە بەدواداچوون و شیکردنەوەی سەرچاوەکانی داهاتی حکومەت، بە تایبەت ئەگەر زیادبوون هەبێت، ئاسانکاریش دەکات لە ئۆتۆماتیکیکردنی کۆکردنەوە و شیکردنەوەی زانیاری لە خاڵە گومرگییەکان.